بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - "یەحیا سەریع" وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن ڕۆژی شەممە لە پرێس کۆنفرانسێکدا وتی: لەو ئۆپەراسیۆنەدا کە چەن مانگێکە لە میحوەری "نەجران" لە باشووری عەرەبستان بەڕێوە دەچێ تا ئیستا سێ تیپی سەربازیی عەرەبستانی سەعوودی تیاچوون و ژمارێک زۆر لە هێزەکانیان گیراون.
سەریع وتیشی: لەو ئۆپەراسیۆنەدا زەبر و زیانە گیانی و دراویی زۆر لە سەعوودییەکان کەوتووە و هێزە یەمەنییەکانیش دەستیان گرتووە بە سەر ڕادەیەکی زۆر چەک و کەرەستەی جەنگیی دوژمنەوە. ژێدەرێکی دیکەی سەربازی یەمەنی باسی ئەسیر بوونی زیاتر لە ٢٠٠٠ سەرباز و ئەفسەر بە شاروومەندی جۆربەجۆر لە کاتی بەڕێوەچوونی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی گەورە کە لە نێو خاکی عەرەبستان لە قووڵایی ٥٠٠ کیلۆمەتریی لە ناوچەی نەجران جێبەجێ کرا.
یەحیا سەریع بە ئاماژە بەوەی کە هێزە یەمەنییەکان ئاسایشی ئەسیران لە پەلامارەکانی دوژمناندا دابین دەکەن لەبەر ئەوەی کە دەسدرێژکاران لە دووی پەلاماردانی ئەو یەخسیرانەن راشیگەیاند لە ماوەی ڕۆژانی داهاتوودا وردیاتی زیاتر سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنی "نصر من اللە" و قۆناغەکانی ڕادەگەیەندرێ.
"محەممەد عەبدولسەلام" وتەبێژی ئەنساروڵڵای یەمەنیش ڕایگەیاند ئۆپەراسیۆنی "نصر من اللە" هەڵگری ئەم وشدارە بۆ دەسدرێژکاران و داگیرکارانە کە پاش ئەوەیش شکستی قورستری بە سرە دادەسەپێندرێ و خاکی یەمەن لە ژێر چنگی داگیرکەران ڕزگار دەکات.
.........
340